لە چوارچێوەی ڕۆژانی وێژە و سینەمای کوردیدا، بەخۆشحاڵییەوە بانگهێشتتان دەکەین بۆ سەیرکردنی فیلمی Kleine Freiheit/ئازادیی بچووک لە دەرهێنانی یوکسەل یاڤووز.
بەرنامەکە بە نمایشکردنی فیلم دەست پێدەکات، دواتر لەگەڵ دەرهێنەر یوکسەل یاڤووز لەبارەی فیلمەکە و سینەمای کوردی گفتوگۆیەک بەڕێوەدەچێت. دەرهێنەر لەوێ ئامادە دەبێت و وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە. گفتوگۆکە بە کوردی بەڕێوەدەچێت بە هەبوونی وەرگێڕی ئەڵمانی.
فیلمی Kleine Freiheit/ئازادیی بچووک چیرۆکی پەنابەرانی کورد - ئەوانەی بەناچاری وەڵاتی خۆیان جێهێشتووە و لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا نیشتەجێ بوون دەگێڕێتەوە. هەڵبەت لە هامبۆرگ جگە لە کورد، پەنابەرانی وەڵاتانی دیکەش هەن. لەبەرئەوە فیلمەکە هەم باسی بەسەرهاتی پەنابەرانی کورد، هەم پەنابەرانی جڤاتەکانی دیکەش دەکات. بابەتگەلی وەک پەنابەرانی کورد لە هامبۆرگ چۆن دەژین، کورد پێوەندییەکی چۆن لەگەڵ ئەڵمانەکان و پەنابەرانی دیکە دروست دەکەن، کورد چۆن لەژێر کاریگەریی تراوماکانی ڕابردوودا دەمێننەوە، لە فیلمەکەدا ڕەنگیان داوەتەوە.
ڕێکەوت: ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥
کاتژمێر: ١٨ - ٢١
ڕێکخەر: داود یەشیلمەن
بەرپرسیار: سیدار بایرام ئۆرهان
پێشکەشکار: ڤەدات دەمیرباش
وەرگێڕ: سۆزدار جەعفەرزادە
ناونیشان: نێوەندی خێزانی ڕەنگین
Waldemarstr. 57, 10997 Berlin
E-Mail: info@yekmal-akademie.de
Tel.: 030 81797365