25 نیسان 2025 | بەرلین | چالاکی

ڕۆژانی وێژە و سینەمای کوردی

بەخۆشحاڵییەوە بانگهێشتتان دەکەین بۆ "ڕۆژانی وێژە و سینەمای کوردی" لە بەرلین! لە وۆرکشۆپەکانی بواری وێژەدا سێ ڕۆمانی کوردی کە گوزارشت لە ژیانی کوردانی بەرلین دەکەن گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. بۆ هەر وۆرکشۆپێکیش لەگەڵ نووسەر، ئاخافتڤان و بەشداران دانیشتنی پرسیار و وەڵام ساز دەکرێت.

لە وۆرکشۆپەکانی سینەمادا فیلمەکانی سێ دەرهێنەری کورد کە لە ئەڵمانیا دەژین نمایش دەکرێن. دوای ئەوەی دەرهێنەر، ئاخافتڤان و بەشداران سەیری فیلمەکەیان کرد، گفتوگۆ لەسەر فیلمەکە دەکرێت و وەڵامی پرسیارەکان دەدرێتەوە.

ئامانجی سەرەکیی ئەم بەرنامەیەی وێژە و سینەما ئەوەیە کە ڕوانگەیەکی نوێ لەسەر ژیانی جڤاتی کورد لە ئەڵمانیا، بە تایبەتیش لە بەرلین بێتە ئاراوە و تێگەیشتنی چۆنەتیی پێوەندییەکانی کورد لەگەڵ جڤاکی ئەڵمان و گەلانی دیکە بەرەوپێش ببات.

زمانی وۆرکشۆپەکان کوردیی کورمانجییە. بۆ وۆرکشۆپەکانی سینەما وەرگێڕی ئەڵمانی/ئینگلیزی/کوردی دابین دەکرێت.

ڕێکەوت: ٧ی نیسان - ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥

ناونیشان: نێوەندی خێزانی ڕەنگین

Waldemarstr. 57, 10997 Berlin
E-Mail: info@yekmal-akademie.de
Tel.: 030 81797365

ڕێکخەرەکان: داود یەشیلمەن، هەمزە ئاڵتوون و سیدار بایرام ئۆرهان

بەشادمانییەوە بەرنامەکەمان لەگەڵتان بەش دەکەین و چاوەڕوانی بەشداریتانین:

My alt text

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار