ڕۆژی ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥ لەگەڵ تیمی کافێی زمان و چەند بەشدارێکی دیکە ئێوارەیەکی خۆشمان بەسەربرد. پێکەوە بە شێوازی خۆشی کوردی، عەرەبی و ئەڵمانی زەڵاتەی پەتاتەمان دروست کرد.
هەمەچەشنیی خواردن نیشانەی هەمەڕەنگیی ئەو مرۆڤانە بوو کە پێکەوە کۆبووبوونەوە. ئێمە نەک تەنیا خواردن، بەڵکوو هاوکات پێکەوە قسەمان کرد، پێکەنین و زۆر شت لە یەکتر فێربووین.
گرنگترین بەشی ئەو ئێوارەیەش دانیشتنی هەموان بوو بە دەوری سفرەیەکی درێژدا کە بەشادییەوە دانرابوو تا پێکەوە خواردن بخۆین و کۆتایی بە ئێوارەکە بێنین. ئاتمۆسفێر گەرم بوو، خواردن خۆش بوو، بەڕاستیش پێکەوەبوونێکی خۆش بوو.