ڕۆژی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٥ تیمی ڕێکخراوی یەکماڵ لە ئێسن سەردانی پەڕلەمانی هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن-ی کرد. سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی گۆنول ئەگلەنجە جێگری فراکسیۆنی پارتیی سەوز و گوتەبێژ بۆ کاروباری کۆچبەری و بەشداری بوو بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئیڤێنتێک لەبارەی کێشە هەنووکەییەکانی سیاسەتی ئینتەگراسیۆن.
بە تایبەت لە ساڵێکی وەک ٢٠٢٥دا کە بارگاوییە بە سیاسەت، ئەوە ڕوون دەبێتەوە ئینتەگراسیۆن و بەشداریکردن بابەتی پەراوێز نین. ئەو بابەتانە لە پێکەوەژیانی دیموکراسی و یەکێتیی جڤاکیدا ڕۆڵی سەرەکییان هەیە.
ڕێکخراوی یەکماڵ لەپێناو داکۆکیکردن لە دیدگەی واقیعی، هاوپەیمانەتیی نوێ و دەنگێکی بەهێز بۆ جڤاکی مەدەنی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی!