ڕۆژی ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥ لە شاری ئێسن فێستیڤاڵی منداڵانی تسێشە کارل Zeche Carl ساز کرا و چەندین ڕێکخراو تێیدا بەشدار بوون - لەوانەش لقی یەکماڵ لە ئێسن.
هەرچەندە کەشوهەوا ناسەقامگیر بوو، بەڵام خەڵکێکی زۆر بەشدار بوون. منداڵان بە دڵخۆشی و چالاکیی خۆیان هەر زوو هەورە تاریکەکانیان لەبیر کرد. لە ستاندی ئێمە دەرفەت بۆ میوانە جەوانەکان ڕەخسێندرابوو تا بتوانن ئافرێنەریی خۆیان پیشان بدەن. ئەوان بەجۆشوخرۆشەوە گەردەنبەند و دەستبەندی ڕەنگینیان دروست کرد. منداڵان زۆر فانتازیای خۆیان پیشان دان. بەشێکیان بەشانازییەوە بەرهەمە هونەرییەکانیان لەگەڵ خۆیان بردنەوە ماڵەوە.
ڕۆژێکی خۆشی پڕ لە دیدار، قسەکردن و چاوگەشیی منداڵان بوو. ئێمە سپاسی هەموو بەشداران دەکەین و بەهیوای فێستیڤاڵی دیکەین!