خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن لە چوارچێوەی کارەکانیدا لە مانگی ئایاردا لە ناوچەی نۆیکۆلنی بەرلین بەشداری لە دوو چالاکیدا کرد.
ڕۆژی ١٥ی ئایار لەسەر بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتیی گەڕەکی زۆننئالێ\های دێک (Quartiersmanagements Sonnenallee/High-Deck) بەشداریمان کرد لە "کافێی گێڕانەوەی جەژنی ئیستەر و وەرزی بەهار" کە لە نێوەندی دراوسێیەتی (Nachbarschaftszentrum) ڕێکخرابوو. هاوکارانمان لە پڕۆژەی خاڵی پێوەندی بە باسکردنی جەژنەکانی کورد لە وەرزی بەهاردا وەک جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی هەروەها جەژنی چارشەما سەرێ نیسانێ بەشداری گفتوگۆکان بوون. ئامادەبوان چەندین خاڵی هاوبەشیان بەدی کرد لە جەژنە بەهارییەکانی فەرهەنگ و ئایینە جیاجیاکان.
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی ١٦ی ئایار بەشداریمان لە چالاکییەکدا کرد لە نێوەندی منداڵان و نەوجەوانانی لێسینگهۆهە. بە هاریکاری تیمەکەمان لە پڕۆژەی "ئێمە پێکەوە بەهێزین!" منداڵان هەلیان بۆ ڕەخسا شتی داهێنەرانە دروست بکەن وەک گۆرەوی ڕەنگین. ئەمە هەڵوێستێتە بە شێوەی یاری لەپێناو بەهێزکردنی لێبووردەیی و جڤاتی فرەڕەنگ لە گەڕەکەکە. منداڵان چێژیان وەرگرت و کاتێکی خۆشیان بەسەربرد.