12 حوزەیران 2025 | بەرلین | چالاکی

نمایشی فیلمی "من دیت" و گفتوگۆ لەگەڵ مراز بێزار

لە چوارچێوەی ڕۆژانی وێژە و سینەمای کوردیدا، بەخۆشحاڵییەوە بانگهێشتتان دەکەین بۆ تەماشاکردنی فیلمی "من دیت / Min Dît" و گفتوگۆ لەگەڵ دەرهێنەری فیلمەکە مراز بێزار. بەرنامەکە بە نمایشکردنی فیلمەکە دەست پێدەکات، دواتر بە ئامادەبوونی دەرهێنەر گفتوگۆ لەسەر فیلمەکە و سینەمای کوردی دەکرێت. زمانی گفتوگۆ کوردی دەبێت بە وەرگێڕانی ئەڵمانی.

فیلمی "من دیت / Min Dît" لە ئامەد بەرهەم هێندراوە. گوڵستانی دە ساڵان، برا بچووکەکەی بە ناوی فرات و خوشکەکەی بە ناوی دلۆڤان کە چەند مانگێکە لەدایک بووە لە خێزانێکی کوردن. باوکیان بۆ ڕۆژنامەیەکی کوردی کار دەکات، پووریان لە بواری سیاسیدا چالاکە. ناسیاوێکی خێزانەکە ناچار بووە خۆی بشارێتەوە، بۆیە چەند ڕۆژێک لە ماڵی ئەوان دەمێنێتەوە. هەفتەی دواتر کاتێک دایک و باوکیان لە زەماوەندێک دەگەڕێنەوە، بە بەرچاوی منداڵەکانیان لە لایەن ژیتەم-ی تورکەوە دەکوژرێن. دەرهێنەر مراز بێزار بە شێوەیەکی ئەستاتیکی و لە چاوی ئەو منداڵانەی باوک و دایکیان لەدەست داوە و لەسەر شەقامەکان دەژین، ڕووداو و تاوان و دڕندەیی ژیتەم لە ساڵانی نەوەدەکان دەخاتەڕوو.

پێشکەشکار: سیدار بایرام ئۆرهان
وەرگێڕ: سۆزدار جەعفەرزادە

ڕێکەوت: ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
کاتژمێر: ١٨ - ٢١
ناونیشان: نێوەندی خێزانی ڕەنگین
Waldemarstr. 57, 10997 Berlin
E-Mail: info@yekmal-akademie.de
Tel.: 030 81797365

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە