25 حوزەیران 2025 | بەرلین

ڕێبەرانی ئینتەگراسیۆن لە فریدریشسهاین-کرۆیتسبێرگ

ڕێبەرانی ئینتەگراسیۆن لە فریدریشسهاین-کرۆیتسبێرگ

 

لە ١ی تەمووی ٢٠٢٥ بەدواوە، یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ) پڕۆژەی "ڕێبەرانی ئینتەگراسیۆن لە فریدریشسهاین-کرۆیتسبێرگ" لەئەستۆ دەگرێت. ١٣ کارمەند هاریکاریی پەنابەر و کۆچبەرە تازەکان دەکەن لە ناوچەکە. ئەوان کە پێکهاتە و ئاڵنگارییەکان لە ئەڵمانیا باش دەناسن، وەک نێوانگری زمانی و فەرهەنگی کار دەکەن و دەتوانن لەگەڵ دامەزراوە و فەرمانگەکان پردی پێوەندی بونیاد بنێن و پڕۆسەی بەشداری ئاسان بکەن. هەموو ئۆفەرەکانی پڕۆژەکە بەخۆڕایین و ڕۆژانی دووشەممە تا هەینی لە کاتژمێر ٩ تا ١٥ دەتوانن بۆ ئەم بابەتانە پێوەندیمان لەگەڵ بگرن:

  • زانیاریی سەرەتایی لەسەر پێکهاتە بیرۆکراتییەکان و کاروباری کارگێڕی لە ناوچەی فریدریشسهاین-کرۆیتسبێرگ و بەگشتی لەسەر سیستەمی سۆسیال لە ئەڵمانیا.
  • زانیاری و ڕاوێژکاریی سەرەتایی لەسەر مووچەی بێکاری، مووچەی بورگەرگێلد، مووچەی منداڵ، کرێی خانوو، ڤی بی ئێس و هتد...
  • پشتگیری لە ئامادەکردنی بەڵگەکانی پێشکەشکردنی داواکاری و پڕکردنەوەی فۆڕم.
  • هاریکاری لە کاروباری دامەزراوە و فەرمانگەکان (وەک دەزگەی کۆچبەران، نێوەندی کار و ئاژانسی کار)
  • نێوانگری زمانی بۆ کۆبوونەوەکانی دایکان و باوکان لە فێرگەکان.
  • ڕاوێژکاریی ڕەوانەکردن بۆ نێوەندە ڕاوێژکارییە تایبەتمەندەکان.
  • نێوانگری زمانی و فەرهەنگی لە ڕێی کاتژمێرەکانی ڕاوێژکاری لە شوێەکانی حەوانەوە لە ناوچەکە.

بەم پڕۆژەیە، کۆمەڵەی یەکماڵ زیاتر فرەفەرهەنگی دەبێت، لەبەرئەوەی کارمەندەکانمان بەم زمانانەی خوارەوە هاریکاری پێشکەش دەکەن؛ ئەڵمانی، کوردی (کورمانجی - سۆرانی)، ئامهاری، عەرەبی، ئارامی، ئینگلیزی، فارسی، ئیتاڵی، فەڕەنسی، ڕۆمانی، ڕووسی، ئیسپانی، پولار، ڤۆلۆف\مۆسی، تیگرینی، تورکی و ڤێتنامی

پێوەندی

E-Mail: integrationslotsen@yekmal.de
بەڕێوەبەری پڕۆژە: فرانچیسکۆ ڤێلیئای

پشتیوانی دارایی

ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی بەرنامەی هەرێمیدا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی کار، سۆسیال، یەکسانی، ئینتگیراسیۆن، فرەڕەنگی و دژەهەڵاواردن-ی سێناتی بەرلین پشتگیریی دارایی دەکرێت و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئۆفیسی بەشداریی بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەی فریدریشسهاین-کرۆیتسبێرگ جێبەجێ دەکرێت.

My alt text

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار