ڕۆژانی ١٨ و ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە نێوەندی خێزانی های دێک دوو وۆرکشۆپی کارلێککەرانە لەسەر پێوەندیی ناتووندوتیژ بۆ دایکان و باوکان ساز کران.
پێکەوە لێکۆڵینەوەمان کرد لەبارەی ئەوەی دایکان و باوکان چۆن بتوانن ناکۆکییەکانی ڕۆژانەیان بە شێوەیەکی ژیرانە و هاوسۆزانە چارەسەر بکەن. لە ڕاهێنانە کردەکییەکاندا بەشداران چوار هەنگاوی پێوەندیی ناتووندوتیژیان تاقیکردنەوە؛ چاودێریکردن، ناونانی هەستەکان، ناسینی پێویستییەکان و داڕشتنی خواستەکان. هەروەها گوێگرتنی چالاکانە بەبێ پێشداوەری و بێبەهاکردن.
ئەم وۆرکشۆپانە چەندین ڕێنمایی کردەکییان پێشکەش کرد بۆ پێزانین و پێوەندی لەگەڵ منداڵان. زۆر سپاسی ژنانی بەشدار دەکەین بۆ پێشوازی و بەشدارییان لەم گفتوگۆ کراوەیەدا.