07 تەمووز 2025 | بەرلین | چالاکی

لەگەڵ گەلەریی بەرلین ئاهەنگ دەگێڕین

لەگەڵ گەلەریی بەرلین ئاهەنگ دەگێڕین

 

گەلەریی بەرلین بانگهێشتتان دەکات بۆ ئاهەنگی هاوینە کە بەبۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی گەلەرییەکە ڕێکیخستووە. ئێمەش وەک ڕێکخراوی یەکماڵ کە هاوکاری گەلەریی بەرلینین، بە چالاکییە هاوبەشەکانمان بەشداری لەو ئاهەنگەدا دەکەین.

ستۆدیۆی کراوە لەگەڵ ئاتێلیە بوونتا یاکۆب و هاوبەشەکانی

گرووپی باوکان-ی یەکماڵ لە ساڵی ٢٠٢٢ بەدواوە لەگەڵ گەلەریی بەرلین لەسەر شێوە هونەرییەکانی خۆدەربڕین کار دەکات. کارەکەیان ژیانی ڕۆژانە، بیرەوەری و هونەر بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەیەکەوە دەبەستێتەوە. لە بەرنامەکەدا، گرووپەکەمان کردەی خۆی لە چێوەی ستۆدیۆیەکی کراوەدا دەخاتەڕوو.

هەروەها ئەندامانی گرووپ لە ماڵەوە فەلافلیان ئامادە کردووە و لەوێ پێشکەشی دەکەن. کاتژمێر ١٥-١٧ لە باخچەی گەلەریی بەرلین.

دروومان؛ "خزێمۆک خەیاڵی چی دەکات؟"

هاوکات کۆلەکتیڤی گوڵ بانگهێشتتان دەکات بۆ بینینی چالاکییەکەیان لە هۆڵی 207 m² - کاتژمێر ١٥:٣٠ - ١٧:٣٠. لە ساڵی ٢٠٢٢ بەدواوە، ژنانی کارگەی دروومانی یەکماڵ لە گەلەریی بەرلین کۆدەبنەوە تا پێوەندیی خۆیان لەگەڵ سروشت، بیر و ناسنامەی کوردی لە ڕێی نەخشەکانی سەر قوماش و جلوبەرگ نیشان بدەن.

ئەوان لەگەڵ هاوبەشەکانیان، بانگهێشتتان دەکەن بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی هاوینە و چالاکییەکەیان.

ناونیشان:

Berlinische Galerie
Alte Jakobstraße 124–128
10969 Berlin 

لێرەوە چەند وێنەیەکی سەرەتایی ئامادەکارییەکان دەبینن؛


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە