08 تەمووز 2025 | وۆرکشۆپ | بەرلین

ڕەخنە لە کەمکردنەوەی بوودجەی ڕێکخراوەکانی جڤاکی سڤیل

ڕەخنە لە کەمکردنەوەی بوودجەی ڕێکخراوەکانی جڤاکی سڤیل

 

ڕۆژی ٤ی تەمووزی ٢٠٢٥ لە بەرلین کۆنفڕانسی هەرێمیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی کۆچبەران LKMO2025 لە لایەن فیدراسیۆنی تورک لە بەرلین - براندنبورگ TBB ساز کرا. ڕێکخراوی یەکماڵیش بەشدار بوو و وۆرکشۆپێکی لەبارەی "کەمکردنەوەکان لە بودجەی بەرلیندا" بەڕێوەبرد.

زۆر ڕێکخراوی سەربەخۆی کۆچبەران لە کەمکردنەوەکانی بوودجە زیانمەند بوون و ناچارن ڕاژەکانیان سنووردار بکەن یان کۆتایی پێبێنن. پڕۆژە گرنگەکانیش بنەمای دارایی خۆیان لەدەست دەدەن. 

هاوکات کێبڕکێ لەنێوان ڕێکخراوەکان بۆ ئەو پشتگیرییە داراییەی ماوە، چڕتر بووەتەوە. بواری پشتگیریی دارایی بۆ ئینتەگراسیۆن تەنگە، بەداخەوە زۆر ڕێکخراو ناتوانن خۆیان بگەیەننە پشتگیریی دارایی لە بوارەکانی دیکەی وەک پەروەردە. ئەم بارودۆخە بەرگەناگیرێت، بە تایبەت لە شارێکدا کە زۆرینەی جڤاکەکەی لە مرۆڤە بە پاشخان کۆچبەرەکان پێکدێت. 

ڕێکخراوەکانی کۆچبەران پردێکی گرنگن لە نێوان جڤاتەکاندا. ئەوان شارەزاییەکان کۆدەکەنەوە، کاری پەروەردەیی دەکەن و زانست بەش دەکەن.

ئەو کارەی کە زۆرینەی بە شێوەیەکی خۆبەخشانە لە لایەن دەستپێشخەرییە سەربەخۆکان دەکرێن، شایەنی پێزانینێکی گەورەتر و بەر لە هەر شتێکیش پشتگیریی دارایی ماوەدرێژ و پارێزراوە.

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار