08 تەمووز 2025 | بەرلین | دژەهەڵاواردن

سێیەمین کۆبوونەوەی تۆڕی پیشەیی دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن

سێیەمین کۆبوونەوەی تۆڕی پیشەیی دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن

 

سێیەمین کۆبوونەوەی تۆڕی پیشەیی خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا لە ناوچەی نۆیکۆلنی بەرلین بەڕێوەچوو. ٣٠ کەس لە نوێنەرانی نێوەندەکانی منداڵان و نەوجەوانان، فێرگەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گەڕەکەکان، نێوەندەکانی ڕاوێژکاری، دابینکارانی کاروباری جڤاکی، تۆڕەکان و بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەی نۆیکۆلن بەشدار بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا دوو بابەتی کۆبوونەوەی دووەم سەرلەنوێ هەڵسەنگێندرانەوە:

  • دامەزراندنی نووسینگەیەکی تۆمارکردنی سکاڵا بۆ فێرگەکان
  • کەمپینی دژەهەڵاواردن و نەخشەی تۆڕی نۆیکۆڵن لەبارەی هەڵاواردن، بەهێزکردن و ڕاوێژکاری

هەروەها ئەم گرووپانە دروست کران: 

  • تاقیکردنەوە - مەلەوانگەی هاوینەی کۆلومبیادام (هەڵاواردن لە دژی جەوانانی ''کۆچبەر'' لە کاتی چوونەژوورەوەدا)
  • زایەندپەرستی وەک نیشانەیەکی هەڵاواردن لە بەستێنی ئینتەرسێکشناڵدا

پێویستییەکی گەورە بە تۆڕبەندیی پیشەیی و پێشوازیکردن لە بەردەوامیی کارکردن لەسەر بابەتەکانی دژەهەڵاواردن و بەهێزکردن هەیە بە ئامانجی زیاتر پشتگیریکردن و بەهێزکردنی گرووپە بەردەنگەکان.

ئەگەر دەتانەوێت بەشداری لە کۆبوونەوەی داهاتوو بکەن لە مانگی ئەیلوول\ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا، تکایە لە ڕێی ئەم ئیمەیڵەوە خۆتان ناونووس بکەن؛ anlaufstelle-nk@yekmal.de



 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار