14 تەمووز 2025 | بەرلین

ئێمە گەڕاینەوە بۆدینبۆکس

ئێمە گەڕاینەوە بۆدینبۆکس

 

دوای پشوویەکی ناچاری بۆ ماوەی چەند مانگێک، لە کۆتاییدا دەرگەی بۆدینبۆکس-مان لە Mainzer Str. 26a, Berlin-Neukölln بە ڕووی منداڵ، جەوان و خێزانەکاندا کردەوە. لە خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی وهەڵاواردن و پڕۆژەی بەشداری و هێزدارکردنی منداڵان و جەوانان "ئێمە پێکەوە بەهێزین"دا، دەرفەت بۆ منداڵان و گەورەساڵان ڕەخسایەوە کە پێکەوە تۆڕبەندی بکەن، ڕاوێژ وەربگرن یان بەشێوەیەکی ئافرێنەرانە (وەک شانۆ و پڕۆژەی هونەری) کار لەسەر بەسەرهاتەکانی هەڵاواردندا بکەن.

دوای چەند مانگێک کاری پاککردنەوە، تیمی خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن بانگهێشتی خێزانەکانی کرد بۆ مەڕاسیمی دووبارە کردنەوەی بۆدینبۆکس لە ٣ی تەمووزی ٢٠٢٥. سپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بانگهێشتەکەیان پەسەند کرد، ئێمە چاوەڕوانین جارێکی دی لەنزیکەوە کاریان لەگەڵ بکەین. 


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار