هەرچەندە کەشوهەوا بەشێوەیەکی دیکەش بدوێت، لە بەرلین پشووی هاوین دەست پێدەکات. ڕێکخراوی یەکماڵ ئەم ساڵ بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن بەرنامەیەکی هاوینەی دەوڵەمەندی ئامادە کردووە تاکوو کەس لەم وەرزەدا هەست بە بێزاری نەکات.
لە سێ شوێنی ئێمە؛ نێوەندی خێزانی ڕەنگین لە کرۆیتسبێرگ، نێوەندی خێزانی هایدێک و بۆدینبۆکس لە نزیک نۆیکۆلن دەرفەت بۆ منداڵان و خێزانەکان ڕەخساوە کە بەشداری لە گەشتەکان، وۆرکشۆپە ئافرێنەرییەکان، هەروەها چالاکییەکانی دیکە بکەن. لە بەرنامەکەماندا بۆ هەموو کەس شتێک هەیە.
هەموو ئۆفەرەکان بەخۆڕایین و خواردنەوەی سووکیش پێشکەش دەکرێت.
ئێوە دەتوانن وردەکاریی بەرنامەکە لە ڕێی ئەم بەستەرەوە ببینن.