22 ئەیلوول 2025 | بەرلین

کۆبوونەوەی گرووپی پەرلەمانیی “ژیانی کورد لە ئەڵمانیا” لە بووندستاگ

کۆبوونەوەی گرووپی پەرلەمانیی “ژیانی کورد لە ئەڵمانیا” لە بووندستاگ

 

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ گرووپی پەڕلەمانیی "ژیانی کورد لە ئەڵمانیا" لە بووندستاگ لە بەرلین بە ئامادەبوونی دەیان نوێنەری ڕێکخراوەکانی جڤاکی سڤیل کۆبوویەوە.

ئەندامانی دامەزرێنەری گرووپی پەڕلەمانیی "ژیانی کورد لە ئەڵمانیا" لە پەڕلەمانی ئەڵمانیا بریتین لە؛

  • گۆکای ئاکبووڵووت (پەڕلەمانتاری پارتیی چەپ)
  • قاسم تاهیر ساڵح (پەڕلەمانتاری پارتیی سەوز)
  • کریستۆف دیفریس (پەڕلەمانتاری یەکێتیی کریستیان)
  • سەردار یووکسەل (پەڕلەمانتاری سۆسیالدیموکرات)

لەم کۆبوونەوەیەدا گرووپەکە خۆی بە ڕای گشتی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی جڤاکی سڤیل ناساند. ڕێکخراوی یەکماڵیش بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشت کرابوو. بەڕێوەبەری گشتیی یەکماڵ گونای داریجی و هاوبەڕێوەبەری بەشی دژەهەڵاواردن مەری ئەرگون ئامادە بوون.

هەموو بەشداران بەکورتی بۆچوونی خۆیان لەبارەی کاری سیاسی خستەڕوو. یەکماڵ باسی کتێبە تازەکەی بە زمانی ئەڵمانی کرد کە لە لایەن وەشانخانەی بێلتس بڵاو کراوەتەوە و باسی ژیانی کوردان لە ئەڵمانیا، نەژادپەرستی و هەڵاواردن بەرانبەر کوردان دەکات. هەروەها باسی سەمپۆزیوومەکەمان بە ناوی "ژیانی کورد لە ئەڵمانیا - لەنێوان نەژادپەرستی و هەڵاواردندا" کرد کە بڕیارە لە ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥ لە بەرلین بەڕێوە بچێت.


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار