پیرۆزبایی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە هەموو فێرخوازانی بەرلین بە تایبەتی منداڵانی هەردوو زارۆخانەکەمان و ئەوانەی لە وارگەکانمان دەمێننەوە یان سەردانی نێوەندەکانی خێزان دەکەن. هیوای سەرەتایەکی خۆش و بەجۆشیان بۆ دەکەین لە دۆزینەوەی جیهانی فێربووندا.
ئێمە لەو ڕۆژە تایبەت و سەرنجڕاکێشەدا توانیمان لە نێوەندی خێزانی هایدێک لەگەڵ خێزانەکان بین. لە ستاندی زانیاری خێزانەکان زانیارییان وەرگرت لەبارەی ئانگەبۆتە تازەکەمان "سڵاو فێرگە! /Hallo Schule"
بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکەمان لوما لێرنینگ، لە نێوەڕاستی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بەدواوە هەموو ڕۆژانی چوارشەممە کاتژمێر ١٥ تا ١٧ هاوکات لەگەڵ وانەی فێرخوازانی بنەڕەتی، لە نێوەندی خێزان کافێی دایکان و باوکان، وۆرکشۆپێک، هەروەها ئانگەبۆتێکی چاودێری پێشکەشی خوشک و برا بچووکەکان دەکەین.
بۆ زانیاریی زیاتر و ناونووسی
fz-highdeck@yekmal.de