ڕۆژی ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، گرووپی ژنانی نێوەندی خێزانی ڕەنگین گەشتێکیان بۆ باخچەی نیۆ کورتولێرە گارتن لە ناوچەی لیشتنبێرگی بەرلین ئەنجام دا. ئامانج ئەوە بوو ڕۆژێک پێکەوە لە سروشتدا بەسەر بەرن و نەریتە کوردییەکان زیندوو بکەنەوە.
بەشداربووان خواردنی کوردەوارییان ئامادەکردبوو، یادی سەردەمی منداڵی و زێدی خۆیان کردەوە. بە تایبەت برژاندنی کولێرە بە تەنوور سەرنجڕاکێش بوو – وەک جاران بە هەرەوەزی، وەک ئەوەی لە کوردستان باوە.
ڕۆژەکە نەک تەنها دەرفەتی چێژوەرگرتن لەنێو سەوزایی ڕەخساند، هاوکات هەلی زیندووکردنەوەی یادەوەرییە فەرهەنگییەکان، هاوبەشکردنی ئەزموونەکان و بەهێزکردنی ڕۆحی جڤاکی ڕەخساند.