ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی یەکماڵ گونای داریجی بەشداری لە دانیشتنێکی لیژنەی ئینتەگراسیۆن، ژن و یەکسانی، فرەڕەنگی و دژەهەڵاواردن-ی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرلین کرد. ڕۆژەڤی دانیشتنەکە "ژیانی کورد لە بەرلین" بوو. لە دانیشتنەکەدا نوێنەرانی ڕێکخراوی جڤاکی کورد لە ئەڵمانیا KGD، ناوەندی کورد Kurdisches Zentrum، ڕێکخراوی پێل PÊL Civil Waves-یش ئامادە بوون. ئاماژەمان بۆ ئەوە کرد کە ژیانی کورد پێویستی بە دانپێدانان، پاراستن و پشتگیریی پێکهاتەیی هەیە.
دانیشتنەکە جەختی لەسەر ئەوە کردووە کە دانپێدانان بە زمانی کوردی، پەرەپێدانی وانەکانی بە زمانی دایک لە فێرگەکان و پشتگیریی دارایی بۆ نێوەندەکانی ڕاوێژکاری هەنگاوی سەرەکین لە دژی هەڵاواردن و لەپێناو بەشداریی جڤاکی.
لەژێر ڕۆشنایی زیادبوونی تووندوتیژی لە سووریا و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لە دانیشتنەکەدا ئاماژەمان بۆ ئەوە کرد کە زۆر گرنگە سیاسەتمەدارانی ئەڵمانیا هەڵوێستێکی ڕوونیان هەبێت و بۆ کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی هەنگاوی پێویست بنێن.
پەیامی دانیشتنەکە ڕوون بوو؛ ژیان کورد لە بەرلین گرنگە و شایەنی پشتگیرییە.