بەداخەوە بەڕێز ساڵح موسلیم سیاسەتمەداری کورد و هاوسەرۆکی پێشووی پارتیی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) ڕۆژی ١١ی ئاداری ٢٠٢٦ لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئێمە وەک یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ) سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خێزانەکەی، گەلی کوردستان – بە تایبەت ڕۆژاڤا دەکەین. بەڕێز ساڵح موسلیم تێکۆشەرێکی گەورەی دۆزی ئازادیی گەلی کوردە، ساڵانێکی دوور و درێژ لەپێناو ئازادی و مافی کوردان خەباتی کرد و ڕەنجێکی گەورەی دا. بەتایبەت ڕۆڵی ئەو لە شۆڕشی ڕۆژاڤا و خەباتی دیپلۆماتی زۆر بەرچاو بوو.
ڕۆحی شاد بێت!
ڕێکخراوی یەکماڵ
١٢ی ئاداری ٢٠٢٦