24 ئادار 2026 | نەورۆز | بەرلین

لە هومبۆلت فۆرووم جەژنی نەورۆز پیرۆز کرا

ڕۆژی ٢١ی ئاداری ٢٠٢٦ کۆڕبەندی هومبۆلت بە هاوکاری حەوت ڕێکخراوی بەرلین لەنێویاندا ڕێکخراوی یەکماڵ، بەرنامەیەکی هەمەڕەنگی بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز ساز کرد. بەرنامەکە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و میوانەکان چێژیان لە گفتوگۆ، موزیک، هەڵپەڕکێ، وۆرکشۆپ، فرۆشگە و خواردنە تایبەتەکان وەرگرت. 

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکەمان گونای داریجی گوتەیەکی پێشکەش کرد و ڕێکخراوی یەکماڵی ناساند و پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن. هەروەها لەبارەی گرنگیی جەژنی نەورۆز لە ڕوانگەی کوردانەوە قسەی کرد.

بەشێکی گرنگی بەرنامەکە پانێڵی یەکماڵ بوو لەبارەی "واتەی جەژنی نەورۆز بۆ خێزانە کوردەکان". هاوبەڕێوەبەرانی سەنتەری فرەڕەنگیی ئینتەرسێکشناڵ ڕۆژدا ئارسلان و ماتیاس هۆفمان لەگەڵ نووسەر پێشڕەو محەمەد و پێشکەشکار ئازیتا شەرەفکەندی بەشداری پانێلەکە بوون.

تێیدا باسی مێژووی دوورودرێژی جەژنی نەورۆز لە مێژووی کورددا کرا کە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٧٠٠ ساڵ بەر لە زایین. هەروەها قسە لەسەر واتەی جەژنی نەورۆز بۆ کوردان، چۆنەتیی پیرۆزکردنی ئەم جەژنە لە کوردستان و دیاسپۆرا، پێگەی لە فەرهەنگی کوردیدا، گرنگییە سیاسییەکەی و ڕۆڵی لە تێکۆشانی کورد لەپێناو ئازادی، ماف و ناسنامەدا کرا.

ئێمە زۆر سپاسی هومبۆلت فۆرووم دەکەین بۆ ڕێکخستنی ئەم بەرنامەیە و هاوکارییە نایابەکەی نێوانمان.


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار