بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە ئێمە وەک هاوبەشێکی دێرینی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەرلین ئەمساڵ خەڵاتێک پێشکەش دەکەین و پشتگیری لە بەرهەمهێنانی فیلمی کوردیی منداڵان دەکەین.
ئێمە لەگەڵ فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەرلین دەمانەوێت زیاتر هانی فیلمسازان بدەین تاکوو فیلمی کوردیی منداڵان بەرهەم بێنن. بۆ ئەو مەبەستەش ئەمساڵ پێشبڕکێی باشترین کورتەفیلمی کوردیی منداڵان بەڕێوە دەچێت.
یەکماڵ خەڵاتێک بە بڕی ١٠٠٠ یۆرۆ دەداتە کورتەفیلمی سەرکەوتوو کە لە لایەن خودی منداڵانەوە هەڵدەبژێردرێت.
ئێمە بە دوای فیلمی بەم تایبەتمەندییانە دەگەڕێین:
– بۆ منداڵانی تەمەن ٦ ساڵان بەرەو سەر بێت
– ماوەی کورتەفیلمەکە لە ٢٥ خولەک زیاتر نەبێت
– چیرۆکەکان لە ڕوانگەی کوردییەوە بن یان پەیوەندییان بە بابەتی کوردەوە هەبێت.
– بە زمانی کوردی یان ئەڵمانی بێت
– دواماوە بۆ ناردنی فیلمەکان: ١٥ی ئابی ٢٠٢٤
دەتوانن لە ڕێی ئەم بەستەرەوە بەشداری بکەن:
https://filmfreeway.com/14thKurdishFilmFestivalBerlin2023
تامەزرۆین و چاوەڕوانی فیلمەکانتانین!