20 ئایار 2026 | بەرلین-نۆیکۆلن

شەشەمین کۆبوونەوەی تۆڕی پیشەیی خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن

بەخۆشحاڵییەوە بانگهێشتتان دەکەین بۆ شەشەمین کۆبوونەوەی تۆڕی پیشەیی خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە بەرلین.

کۆبوونەوەکە تیشک دەخاتە سەر ئاڵنگاری و دەرفەتە هەنووکەییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەمەجۆریی ئایینی، هەڵاواردن و داینامیکی ناوخۆیی کۆچبەران لە فێرگەکان و کاروباری جەواناندا. ئامانجمان ئەوەیە پێکەوە ڕوانگەی زانست، پراکتیک و کاری جڤاتی کۆ بکەینەوە و فەزای ئاڵوگۆڕ، ڕەنگدانەوە و تۆڕبەندی دروست بکەین.

ئەو بابەتانەی کە لە ڕۆژەڤدان:

  • مامەڵەکردن لەگەڵ هەمەجۆریی ئایینی و هەڵاواردنی باوەڕییەکان لە کاروباری جەواناندا،
  • شێوازەکانی بیرکردنەوەی تاکڕەوانە و ستراتیژە ئەگەرییەکانی بەرەنگاربوونەوە،
  • گرژیی نێوان مەرجی بێلایەنی و هەڵوێستی پۆپۆلیستیی ڕاستڕەوانە لە بەستێنی فێرگەدا،
  • ڕۆڵی فێرگە وەک شوێنێکی نێوەندی بۆ ڕێگریکردن و دانوستاندن لەسەر هەڵاواردن.

کۆبوونەوەی ئەم جارەی تۆڕی پیشەیی بە شێوەی وۆرکشۆپ بەڕێوە دەچێت. هاوکات دوو وۆرکشۆپ پێشکەش دەکرێن کە هەریەکەیان لە لایەن پسپۆڕێکەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە لە بوارە جیاوازەکاندا شارەزاییان هەیە.

ڕێکەوت: ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

کاتژمێر: ٩:٠٠– ١٣:٠٠

شوێن: Lessinghöhe Mittelweg 30,12053 Berlin

ناونووسی تا ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە ڕێی ئەم ئیمەیڵەوەیە: Anlaufstelle-nk@yekmal.de

بەهیوای ئاڵوگۆڕێکی پیشەیی بنیاتنەرانەین.

بەرنامە

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە