ڕۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠٢٦، نێوەندی خێزانی ماڵبات بە هاوکاری لەگەڵ پڕۆژەی ڤرکت بەبۆنی ١٥ی ئایار - ڕۆژی زمانی کوردی چالاکییەکی ساز کرد. دایکان و باوکان پێکەوە لەگەڵ منداڵەکانیان سەیری کورتەفیلمێکیان کرد کە زارۆخانەی پییا لە ڤێدینگ بەبۆنەی جەژنی نەورۆز ئامادەیان کردبوو.
لە دوای خواردنی ژەمێک پێکەوە، دەرفەتی دیدار، ئاڵوگۆڕی بیروڕا و گفتوگۆی کەسی دروستبوو. دایکان و باوکان چیرۆکی ژیانی خۆیان لەگەڵ یەکتر بەش کرد و لەسەر نەخشەیەکی هاوبەش ئەو شوێنانەیان پیشان دا کە لێیەوە هاتوون.
ئەم چالاکییە سەرنجی خستە سەر فرەڕەنگیی فەرهەنگی و گرنگی زمانی کوردی، هاوکات ڕوانینێکی زیندووی لەسەر ئەزموون و ڕوانگەی ئەو مرۆڤانەی ئێستا لە ناوچەی ڤێدینگ دەژین، خستەڕوو.