پشووی هاوین نزیکە. ڕێکخراوی یەکماڵ لە ناوچەکانی کرۆیتسبێرگ و نۆیکۆلنی بەرلین بەرنامەیەکی پڕ لە چالاکیی هەمەڕەنگی بۆ خێزانەکان، منداڵان، نەوجەوانان، دایکان و باوکان ئامادە کردووە.
دەمانەوێت پێکەوە پشووی هاوین بەکاربێنین بۆ بینینی شوێنی نوێ، داهێنەر بین و پێکەوە کات بەسەربەرین. لە بەرنامەکەدا گەشتکردن بۆ نێو سروشتی شاری بەرلین، سەردانی مۆزەخانە و گۆڕەپانی یارییەکان، وۆرکشۆپی داهێنەرانە، وۆرکشۆپی سەما و میدیا، سەیرانی خێزانەکان، برژاندنی گۆشت و چەندین چالاکیی دیکە هەن. بۆ هەموو تەمەنەکان شتێک هەیە.
هیوای هاوینێکی خۆش بۆ هەموو خێزانەکان دەخوازین و چاوەڕوانی هاتنی چەندین ڕووخساری ئاشنا و نوێین!
بەشداریکردن لە چالاکییەکان بەخۆڕاییە. ناونووسی لە نێوەندە پەیوەندیدارەکانمان پێویستە.