چۆن کتێبخانەکان دەتوانن زیاتر بەرچاو بن و بگۆڕدرێن بۆ شوێنێک کە هەمووان خۆیانی تێدا ببیننەوە؟ لەسەر بنەمای ئەم پرسیارە، وۆرکشۆپی "کتێبخانەی زیندوو – سەرچاوە، کۆبوونەوە و هاوبەشی" ڕۆژی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە کتێبخانەی نێوەندیی ترێپتۆ بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە بەشێک بوو لە زنجیرە چالاکییەکانی تۆڕی بێفان بۆ دوازدەهەمین ڕۆژی پسپۆڕیی بەرلین - ٢٠٢٦ کە نوێنەرانی کتێبخانەکان، ڕێکخراوەکانی کۆچبەران، بەرپرسانی حکومەت و جڤاکی سڤیلی کۆکردەوە.
لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا، ڤالێنتینا دان نوێنەری کتێبخانەی شار لە ترێپتۆ-کۆپێنیک، لۆرینا ڤاڵدێنێگرۆ لە ڕێکخراوی MaMis en Movimiento و ناتالیا کۆفالیمکۆ لە ڕێکخراوی GUTEmission، باسیان لە ئەزموونە کردەکییەکانیان کرد. سێرەیان لەسەر ئەوە بوو کە چۆن کتێبخانەکان دەتوانن لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە کۆچبەرەکان بگەنە گرووپە بەردەنگە نوێیەکان، متمانە دروست بکەن و ببنە فەزای کراوە بۆ پەروەردە، کۆبوونەوە و بەشداریکردن.
دوای وۆرکشۆپەکە، بەشداران لە دوو گرووپدا کاریان کرد و بە ڕێبازی داهێنەرانە پەرەیان بە بیرۆکە و پێشنیازی کۆنکرێتی دا. گفتوگۆکان لەسەر ئەوە بوون کە چۆن کتێبخانەکان دەتوانن زیاتر بەرچاو بن، خۆیان بگەیەننە خەڵکی لە پاشخانی جیاواز لە ڕێگەی هاوکارییە ئامانجدارەکان، خزمەتگوزارییە فرە زمانەییەکان، هەروەها تۆڕبەندیی بەهێزتر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆییەکان.
وۆرکشۆپەکە ڕوونی کردەوە کە کتێبخانەکان زۆر زیاترن لە شوێنێک بۆ قەرزکردنی کتێب. ئەوان فەزایەکی گشتیی گرنگن بۆ پەروەردە و بەشداریکردنی دیموکراسی و یەکگرتوویی جڤاکی. بۆ بەدیهێنانی ئەم توانایە، هاوبەشیی بەهێز لە نێوان کتێبخانەکان، حکومەت، دامەزراوە پەروەردەییەکان و ڕێکخراوە کۆچبەرەکان زۆر گرنگە.
ئەنجامی وۆرکشۆپەکە دەبێتە بەشێک لە دوازدەهەمین ڕۆژی پسپۆڕیی بەرلین کە بڕیارە ڕۆژی ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لەبارەی فرەزمانی و پەروەردە بەڕێوەبچێت.
زۆر سپاسی ئۆفیسی ئینتیگراسیۆن لە ئیدارەی ناوچەی ترێپتۆ-کۆپێنیک، کتێبخانەی شار لە ترێپتۆ-کۆپێنیک، پڕۆژەی InteraXion و پانێلیستەکان دەکەین. سوپاسێکی تایبەتیش بۆ ڕێبەری وۆرکشۆپەکەمان بیانکا مۆنرۆی، هەروەها ئەندریا دەنکان بۆ هاوکارییان.