ڕێکەوتی ٢٠ و ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە شاری ئێسن پێشبڕکێیەکی تۆپی پێ بۆ منداڵان و گەورەساڵان ساز کرا. چەندین تیم و یانەی جیاواز بە جۆشوخرۆشەوە بەشدار بوون. یارییەکان لە کەشێکی دۆستانەدا بەڕێوەچوون.
ڕێکخراوی یەکماڵ چالاکییەکی هونەری بۆ ئەو منداڵانەی بەشداری یارییەکان نەبوون، ساز کرد. ئەمەش بووە مایەی دڵخۆشی و ڕۆژێکی بەرهەمدار بۆ منداڵان. خواردن و خواردنەوەش بۆ هەموو میوانەکان دابینکرابوو.
پێشبڕكێیەکە کۆتایی هەفتەیەکی خۆشی پێشکەشی خێزان، منداڵان و هەوادارانی تۆپی پێ کرد.