10 تەمووز 2024 | ئێسن

ئێوارەیەکی خۆش بەبۆنەی هاتنی پشووی هاوینەوە لە یەکماڵ ئێسن

ئێوارەیەکی خۆش بەبۆنەی هاتنی پشووی هاوینەوە لە یەکماڵ ئێسن

 

ئێوارەی ٥ی تەمووزی ٢٠٢٤ لە ناوەندی فیلڕێسپێکت-ی شاری ئێسن بەبۆنەی هاتنی پشووی هاوین بەرنامەیەکی ماڵئاوایی سەرنجڕاکێش لە لایەن لقی یەکماڵ لە ئێسن بەڕێوەچوو. چەندین کەس بەشدارییان کرد و لەگەڵ هونەری چیرۆکبێژی و دەنگبێژیی هونەرمەندانی کورد ئاوێزان بوون.

دوای پێشکەشکردنی گوتەیەک لە لایەن نووسەر داود یەشیلمەن، دەنگبێژانی کورد هۆزان زۆزان، فەوزی کلچ، جیناڤ حەسەن و هۆزان وەڵات بە یاوەری موزیکژەنان دیارێ گۆیی، فەرهاد ئەمەن و خۆشناو شێخ ئە‌حمەد چوونە سەر شانۆ و هونەری خۆیان پێشکەش کرد.

سپاس بۆ هاوکاریی ناوەندی فیلڕێسپێکت و کۆمەڵەی RAA. هەروەها بە تایبەت سپاسی یاشار گوزەل، ئەمیرە محەمەد و گرووپی ژنان و هاوکارە خۆبەخشەکانمان دەکەین بۆ ئامادەکردنی ئەم بەرنامە تایبەتە.

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار