ڕۆژی ١ی تەمووزی ٢٠٢٦، جێگری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی یەکماڵ، کۆرنێلیا ڕازولیس سەردانی کاتینا شوبێرت، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرلینی کرد. خاتوو شوبێرت گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی چەپە بۆ کاروباری سۆسیال، بازاڕی کار و سیاسەتی پەنابەران.
تەوەری سەرەکی دیدارەکە بریتی بوو لە بارودۆخی پەنابەران و کۆچبەران لە بەرلین، هەروەها دابینکردنی پشتگیریی دارایی بۆ ناوەندی ڕاوێژکاریی قانوونیی یەکماڵ. هەروەها باس لە بارودۆخی تایبەتی پەنابەرانی کورد کرا و پێویستییەکانی یەکماڵ وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆی کۆچبەرانی کورد کرا. ئێمە زۆر سوپاسی خاتوو شوبێرت دەکەین بۆ ئەم دیدارە.