03 تەمووز 2026 | بەرلین-کرۆیتسبێرگ

سیاسەتمەدارێکی پارتیی چەپ سەردانی یەکماڵی کرد

سیاسەتمەدارێکی پارتیی چەپ سەردانی یەکماڵی کرد

 

ڕۆژی ٢ی تەمووزی ٢٠٢٦ کاندیدی پارتی چەپ بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی فریدریشسهاین کرۆیتسبێرگ ڕێنێ پێرێز دۆمینگێز سەردانی نووسینگەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی یەکماڵی کرد. ناوبراو ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپە لە ئەنجومەنی ناوچەی فریدریشسهاین کرۆیتسبێرگ.

سیاسەتمەدار ڕێنێ پێرێز دۆمینگێز زانیاری لەبارەی کار و چالاکییە هەمەڕەنگەکانی یەکماڵ وەرگرت، بە تایبەتی پڕۆژە و چالاکییەکانمان لەم ناوچەیە سەرنجی ئەویان ڕاکێشا. لەوانە پڕۆژەی ڕێبەرانی ئینتیگراسیۆن، نێوەندی خێزانی ڕەنگین، ڕاوێژکاریی دووگیانی، و پڕۆژەی "پشتگیری بۆ دایکان و باوکانی پەنابەر". هەروەها گرنگییەکی تایبەتی بە پلانی کردنەوەی قوتابخانەیەکی سەرەتایی جووتەزمان (کوردی-ئەڵمانی) لە پاییزی ساڵی ٢٠٢٧ دا. ڕێنێ پێرێز دۆمینگێز بەڵێنی پشتیوانی دا لە گەڕان بەدوای شوێنی گونجاو بۆ قوتابخانە سەرەتاییەکەمان کە تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە. فریدریشسهاین کرۆیتسبێرگ شوێنێکی باشە بۆ قوتابخانەی سەرەتایی. یەکماڵ ساڵی ٢٠١٨ زارۆخانەی پییا-کرۆیتسبێرگی کردەوە کە جێگەی ٤٥ منداڵی هەیە.

گفتوگۆکەمان نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند. سپاسی ڕێنێ پێرێز دۆمینگێز دەکەین بۆ گرنگیدانێکی زۆری بە کارەکانمان و پشتگیریکردنی.

هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو کاندید و پارتە دیموکراتیخوازەکان دەخوازین و بەهیوای بانگەشەی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و ڕێزدارانەین.

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار