ڕێکەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرلین بەڕێوە دەچێت. بەو بۆنەیەوە وەک یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ) میوانداریی بەربژێری پارتە دیموکراسییەکان بۆ پۆستی بورگەرمایستەری بەرلین دەکەین. لەو چوارچێوەیەدا، ڕێکەوتی ٣ی ئەیلوول لە ئۆفیسەکەمان پێشوازیمان لە بێتینا یاراش بەربژێری پارتیی سەوز کرد.
بەرپرسانی بەشەکانی ڕێکخراوەکەمان ئامادە بوون و بەکورتی خۆیان ناساند و پرسیاریان ئاراستەی بێتینا یاراش کرد. بارودۆخی خراپی بوارەکانی هاریکاریی گەڕۆک و ڕاوێژکاری بەڕوونی دەستنیشان کران و گفتوگۆیان لەسەر کرا. لەبارەی کەمی پشتگیریی دارایی بۆ ڕێکخراوەکان، بەڕێز یاراش بەڵێنی دا کە لەپێناو باشترکردنی هەلومەرجی پشتگیریی دارایی و جێبەجێکردنی قانوونی پێشخستنی دیموکراسی هەوڵ بدات.
بێتینا یاراش پێشوازییەکی گەورەی لە هەوڵەکانمان بۆ کردنەوەی قوتابخانەی سەرەتایی جووتزمانی ڕەزا باران کرد و ئامادەیی خۆی نیشان دا کە لە دۆزینەوەی بینای قوتابخانەکە هاوکاریمان بکات.