19 تەمووز 2024 | ماينتس

بەشداریی یەکماڵ لە فێستیڤاڵێکی شاری باد کرۆیتسناخ

بەشداریی یەکماڵ لە فێستیڤاڵێکی شاری باد کرۆیتسناخ

 

کۆمەڵەکەمان یەکماڵ ڕۆژی شەممە ٦ی تەمووزی ٢٠٢٤ بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەشداری لە فێستیڤاڵی گەڕەکی پاریسە فیەرتێل-ی شاری باد کرۆیتسناخ کرد.

تیمە خۆبەخشەکەمان لە شارەکە توانی بە دانانی ستاندی خواردن کە لە خواردن و خواردنەوەی تازە پێکهاتبوو، سەرنجی میوانەکان بۆ خواردنی کوردی ڕابکێشێت.

هاوکارمان لەیلا کارا بەڕێوەبەری یەکماڵ لە باد کرۆیتسناخ تابلۆیەکی درەختی ژیانی بۆ منداڵان دروست کرد. چەندین منداڵ جێدەستی خۆیان لەسەر تابلۆکە نەخشاند و ناوی خۆیان لەسەر نووسی.

چالاکییەکی دیکەی یەکماڵ هەر لەو چوارچێوەیەدا، پێرفۆڕمانسی تەمبوور بوو لە لایەن گرووپی پڕۆژەی جەوانان .گرووپەکە لەگەڵ هەر دوو مامۆستاکەیان دەرفەتیان بۆ ڕەخسێندرا کە بە زمانی کوردی (کورمانجی و کرمانجکی) موزیک و گۆرانی پێشکەش بکەن.

ئێمە سپاسی تیمە خۆبەخشەکەمان لە شاری باد کرۆیتسناخ، هاوکارمان لەیلا کارا و هەردوو مامۆستای موزیک یوکسەل ئاسڵان و حوسێن کارا دەکەین بۆ ڕەنج و ماندووبوونیان. هەروەها سپاسی گرووپی جەوانان دەکەین بۆ پێرفۆڕمانسەکەیان.

سپاسی پاریتێتیشە ڤۆلفارتسفێرباند و کوارتیەماناجمێنت-ی شاری باد کرۆیتسناخ دەکەین بۆ پشتگیرییە گەورەکەیان.

کۆمەڵەکەمان ئێستا لە شاری باد کرۆیتسناخ سەرپەرشتی گرووپێکی گەورەی منداڵان، گرووپێکی جەوانان و گرووپێکی دایکان و باوکان دەکات کە فێری ئامێری موزیکیی تەمبوور دەبن و گۆرانی خۆشی کوردی دەڵێن. ئێستا ٢٧ فێرخوازمان هەیە و بە هیوای چالاکیی دیکەی گەورەین.

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار