ئێمە لێرە حاڵەتەکانی نەژادپەرستی، دژەجوویی، دژەهاوزایەندخوازی، دژەسینتی\ڕۆمینا، تووندڕەویی ڕاستڕەو و حاڵەتەکانی دیکەی هەڵواردن دەکەینە بەڵگەنامە.
ئێرە خاڵێکی پێوەندییە بۆ هەموو دانیشتوانی ناوچەی نۆیکۆلن، ئەوانەی لەژێر کاریگەریی شێوازە جۆراوجۆرەکانی هەڵاواردندان.
ئەم پڕۆژەیە بەرنامەیەکی کراوەی کاروباری منداڵان و نێوجەوانانە کە سەرنجی لەسەر بەشداری و خۆبەڕێوەبەریی منداڵان و نێوجەوانانە.
هەلێک بۆ ئێمەش ڕەخسا کە لەبارەی ئۆفیسی تۆمار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی یەکماڵ لە نۆیکۆلن زانیاری بخەینەڕوو.
بەرنامەی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و پانێلەکانی دژ بە نەژادپەرستی پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا.
ماوەی پێنج ساڵن ئێمە وەک ڕێکخراوی یەکماڵ و زۆر ڕێکخراوی دیکە داوای دادپەروەری و ڕوونکردنەوەی بێ ئەملا و ئەولا دەکەین.
تێیدا پڕۆژەکانی خۆمان لە ناوچەکە ناساندن و لەگەڵ ئەندامانی لیژنەکە ئاڵوگۆڕی بیروڕامان کرد.
لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە تۆڕە تایبەتمەندەکان زانیاری ئاڵوگۆڕ کرا، گفتوگۆ کرا و بە چڕی کارمان لەسەر هەنگاوەکانی ساڵی داهاتوو کرد.
سەرنجی ڕاهێنانەکە لەسەر ئەم پرسیارە بوو؛ چۆن بتوانرێت تۆڕبەندی و هاوپەیمانەتیی کاریگەر لە دژی نەژادپەرستی بونیاد بندرێن.