تیمی یەکماڵ لە ئێسن ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەبۆنەی ساڵی نوێوە لەگەڵ کارمەندە فریلانسەکانی و هاوکارە خۆبەخشەکانی کۆبوویەوە و پێکەوە نانی بەیانییان خوارد.
هەموو ساڵێک مێزەکەمان درێژتر دەبێت. هەمیشە سپاسی هەموو ئەو مرۆڤە هێژایانە دەکەین کە بە کراوەیی، لێهاتوویی و دڵسۆزیی خۆیان هاریکاریی کۆمەڵەکەمان دەکەن بۆ ئەوەی لە شاری ئێسن-یش ببێتە وێستگەیەکی ناسراوی پەیوەندی و بەیەکگەیشتن.
تیمی یەکماڵ لە ئێسن لە بنەڕەتەوە و لە ڕووی زمان و تەمەنەوە فرەڕەنگە. ئەمەش دەرفەتمان بۆ دەڕەخسێنێت تا بە ئۆفەرەکانی خۆمانەوە بگەینە ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران، شوێنێکی پارێزراویان بۆ دابین بکەین و هانیان بدەین کە ڕۆڵ و بەشداریی یەکسانیان هەبێت.