18 کانوونی دووەم 2024

هێرشەکانی تورکیا لەسەر ڕۆژاڤا کاریگەری لە خوێندکارانی کوردی بەرلین دەکەن

هێرشەکانی تورکیا لەسەر ڕۆژاڤا کاریگەری لە خوێندکارانی کوردی بەرلین دەکەن

 

خەمی کەسوکاریان کە لە هەرێمەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر هێرشی دەوڵەتی تورکدان، کاریگەری لە ژیانی منداڵ و خێزانە کوردەکانی ئەڵمانیا دەکات.

لە گوتارێکدا کە لە گۆڤاری پەروەردەیی بەرلین – BBZ بڵاو کراوەتەوە، جێگری بەڕێوەبەری کۆمەڵەی یەکماڵ کۆرنێلیا ڕازولیس سەرنج دەخاتە سەر کاریگەرییەکانی هێرشەکانی تورکیا دژی ڕۆژاڤا لەسەر خێزانە کوردەکانی ئەڵمانیا. ڕوونی دەکاتەوە کە شەڕی نیشتمان چۆن باری هەستیاری لەسەر منداڵان و خێزانەکانیان لێرە زیاد دەکات.


دەڵێت، فێرگەکان ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت دەبنەوە لە وەڵامدانەوەی پێویستیی خوێندکارانی بەرکەوتوو. پەراوێزخستنی ناسنامەی کوردیش لە فێرگەکان ئەم کێشەیەی قووڵتر کردووەتەوە.
کۆرنێلیا ڕازولیس جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێ فێرگەکان ببنە ئەو شوێنەی کە خوێندکارانی کورد بە شێوەیەکی کراوە هەست، بەسەرهاتە کەسییەکان و ترسەکانیان تیایدا دەرببڕن.


ئێوە دەتوانن تەواوی گوتارەکە بە ئەڵمانی لەسەر ئەم بەستەرە – لە لاپەڕەی ٤٩ بخوێننەوە:
»Die Sorge um Angehörige ist allgegenwärtig«

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار