جڤاتی گشتیی یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا ڕۆژی ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بە بەشداریی ئەندامان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە بەرلین ئەنجام دا.
سەرەتا دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەکەمان بەخێرهاتنی ئەندامانی کرد. دواتر دیوان و نووسەری پڕۆتۆکۆڵ هەڵبژێردران. بەڕێوەبەری یەکماڵ گیونای دارجی دەربارەی کار، چالاکی و پڕۆژەکانی دوو ساڵی ڕابردوو ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد. پاشان جێگری بەڕێوەبەر کۆرنێلیا ڕازولیس ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی پێشکەش کرد کە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان پەسەند کرا.
لە بەردەوامی کۆبوونەوەکەدا، دەستەی بەڕێوەبەری نوێ لە دەنگدانی ئاشکرادا هەڵبژێردرا و دەستووری یەکماڵیش هەموار کرایەوە.
جڤاتی گشتی بڕیاری دا ئەکادیمیای یەکماڵ لەمەودوا بە فۆڕمی قانوونیی گ.م.ب.ه-ی قازانجنەویست درێژە بە کار و چالاکییەکانی بدات. ئەمەش ڕێگە بۆ بەرەوپێشچوون و بەرفرەوانبوونی کارەکانی ئەکادیمیا خۆش دەکات کە ئامانجی بەڕێوەبردنی لێکۆڵینەوەی زانستی و پەروەردەی ئەکادیمییە لەسەر زۆر لایەنی زمان، جڤاک و کولتووری کوردان لە ئەڵمانیا.
ئێمە هیوادارین بڕیارەکانی جڤاتی گشتی دەرفەتەکانی کۆمەڵەکەمان فرەوانتر بکەن بۆ ئەوەی ئامانج و دیدی خۆمان بەدی بێنین.