خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن

لە ١ی ئابی ٢٠٢٤ بەدواوە، یەکماڵ لە بەرلین لەگەڵ فەرمانگەی نێوجەوانانی نۆیکۆلن گرێبەستی بونیادنانی خاڵێکی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن هەیە. خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن بۆ هەموو دانیشتوانی ناوچەی نۆیکۆلنە کە لەژێر کاریگەریی شێوازە جۆراوجۆرەکانی هەڵاواردندان. لێرە منداڵان، نێوجەوانان و گەورەساڵان هەم ئەوانەی پاشخانی کۆچبەری و پەنابەرییان هەیە هەم ئەوانەی نییانە، سوود لە ڕاوێژکاریی سەرەتایی بە زمانەکانی کوردی، ئەڵمانی، عەرەبی، ئینگلیزی، ئیسپانی و تورکی وەردەگرن. هەروەها هاوکاری کارمەندە هەمەلایەنە پسپۆڕەکان دەکەین. لەگەڵ ئەوەشدا پلان بۆ سازکردنی ئێوارەی زانیاریپێدان، کۆرسی فێرکاری و تۆڕی پیشەیی دادەنێین.

خاڵی پێوەندی لەنزیکەوە لەگەڵ نووسینگەی تۆماری نۆیکۆلن کار دەکات. ئامانجی ئەم هاوکارییە ئەوەیە کە حاڵەتەکانی هەڵاواردن باشتر ببیندرێن و تۆمار بکرێن. لە داهاتوودا، ڕاپۆرتەکانی خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن، بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکانی نووسینگەی تۆماری نۆیکۆلن بەکاردەهێندرێن.

ئەم پاڵنەرانەی هەڵاواردن لە ڕۆژەڤی خاڵی پێوەندیی نۆیکۆلن-دان:

• نەژادپپەرستی و نەژادپەرستیی دژەکورد
• دژەجوویی
• ڕقوکینە بەرانبەر هاوزایەندخوازان
• دۆخی جڤاکی و ئابووری
• بچووکخستنی کەسانی خاوەنپێداویستیی تایبەت
• تووندڕەویی ڕاستڕەو
• زایەند

ئێمە دەمانەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ خاڵێکی پێوەندی بین بۆ دانیشتوانی نۆیکۆلن. بۆ ئەوەی بتوانین باشتر بەرەنگاری هەڵاواردن ببینەوە. لە لایەکی دیکەوە، ئێمە دەمانەوێت تۆڕێکی پسپۆڕ بۆ کارمەندە هەمەلایەنەکان و ڕێکخراوەجڤاکییەکان دروست بکەین بۆ ئەوەی پێکەوە ستراتیژی پاراستن لە بەرانبەر هەڵاواردن دابنێین.

پێوەندی

E-Mail: anlaufstelle-nk@yekmal.de
Tel.: 0174 358 24 18
بەڕێوەبەری پڕۆژە: مەری ئەرگون
Mainzer Straße 26, 12053 Berlin


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار