زارۆخانەی پییا-ڤێدینگ ساڵیادی خۆی پیرۆز کرد
ئەم زارۆخانەیە یەکەمین زارۆخانەی جووتەزمانی کوردی-ئەڵمانییە لە جیهاندا.
جەژنی خاوەنکار پیرۆز بێت!
12.11.2024
کوردانی یارسان لەم ڕۆژانەدا جەژنی خاوەنکار پیرۆز دەکەن. ئەمە گرنگترین جەژنی یارسانەکانە وەک لە کتێبە پیرۆزەکەیان “سەرەنجام”دا هاتووە.
ڕاهێنانی یەکماڵ دژی نەژادپەرستی و هەڵاواردن
سەرنجی ڕاهێنانەکە لەسەر ئەم پرسیارە بوو؛ چۆن بتوانرێت تۆڕبەندی و هاوپەیمانەتیی کاریگەر لە دژی نەژادپەرستی بونیاد بندرێن.
ئاهەنگی کۆتایی پڕۆژەیەک و سەرەتایەک لە کۆلەکتیڤی گوڵ
ئاهەنگەکە، ئاڵوگۆڕی جلوبەرگ، کارگەی کراوەی دروومان و ناساندنی ماڵپەڕی نوێی کۆلەکتیڤی گوڵ-ی لەخۆ گرتبوو.
دەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی زارۆخانەی پییا
زارۆخانەی پییا کە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، لەسەر ئاستی جیهان یەکەمین زارۆخانەی کوردی-ئەڵمانییە.
وۆرکشۆپی گرافیتی لە نۆیکۆلن بەڕێوەچوو
چەندین فێرخوازی فێرگەی سەرەتایی بۆددین کۆبوونەوە و بە شێوە، ڕەنگ و نووسین خەیاڵەکانی خۆیان لەسەر دیوار نەخشاند.
یەکماڵ بەشداری لە فێستیڤاڵی نێوفەرهەنگیی ئاشتی کرد
سەربەرزین کە ڕێکخراوی یەکماڵ بەشێکی ئەرێنییە لە ژیانی فەرهەنگی لە باد کرۆیتسناخ.
منداڵانی گرووپی هەڵپەڕکێ بەشدارییان لە وۆرکشۆپی ئەسپسواریدا کرد
دوای ئەوەی گرووپەکە بەشداری لە چەندین چالاکیی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە باد کرۆیتسناخدا کرد، ویستمان شتێکی تایبەت بۆ منداڵانی گرووپەکە ساز بکەین.
مەڕاسیمی کردنەوەی دوو پڕۆژەی نوێمان بەڕێوەچوو
دوو پڕۆژە تازەکەمان بریتین لە "خاڵی پێوەندی لە دژی تووندوتیژی و هەڵاواردن" و "ئێمە پێکەوە بەهێزین"
پێنجەمین کۆبوونەوەی تۆڕی بێفان بەڕێوەچوو
خۆشحاڵ بووین کە دوو ڕێکخراوی نوێ Move global و Deutsch-Arabischen Schule بەشدار بوون.
"زیاتر لەوەی دەیبینیت" – سەبارەت بە توانای ئەو کەسانەی کە ژیاننامەی نێودەوڵەتییان هەیە
لە گفتوگۆکەدا بە تایبەتی سەرنج خرایە سەر ئەو ئاڵنگارییەی کە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبێتە کە ناسنامەی نێودەوڵەتییان هەیە.
وۆرکشۆپی شیبۆری لەگەڵ گرووپی دروومان بەڕێوەچوو
شیبۆری، تەکنیکێکی بۆیاخکردنی نەریتییە لای ژاپۆنییەکان. قوماش گرێ دەدرێت ودەگنجێندرێت، دواتر ئافرێنەرانە ڕەنگ دەکرێت.
ئۆفیسی نوێی یەکماڵ لە هێرفۆرد کرایەوە
ماوەی سێ ساڵ و نیون کە ئێمە لە ناوچەی هێرفۆرد ئۆفەر و پڕۆژەی هەمەجۆری پشتگیری پێشکەشی کەسانی خاوەن پاشخانی جیاواز دەکەین.
وۆرکشۆپەکانی هەڵپەڕکێی کوردی دەستیان پێکرد
یەکەمین وۆرکشۆپ تایبەت بوو بە هەڵپەڕکێی دەلیلۆ. بەشداران فێری هەنگاوەکان و ڕیتمەکان بوون. هەروەها دەربارەی پاشخانی فەرهەنگیی هەڵپەڕکێی کوردی زانیارییان وەرگرت.
بەرنامەی چواردەهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەرلین
هەر لە چێوەی فێستیڤاڵەکەدا پێشبڕکێی فیلمی منداڵان هەیە. ئێمە خەڵاتی باشترین فیلمی منداڵان پێشکەش دەکەین.
دەیەمین ڕۆژی پسپۆڕیی بەرلین سەرکەوتوانە بەرێوەچوو
نزیکەی ١٠٠ کەس بەشدار بوون کە لەنێویاندا نوێنەرانی زارۆخانەکان، ڕێکخراوەکانی کۆچبەران، بەرپرسانی حکوومەت لەسەر ئاستی ناوچەکان و هەرێمی بەرلین هەبوون.
نووسینگەی ڕاوێژکارییە قانوونییەکانی کۆچبەران و پەنابەران دەگوازرێتەوە
لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە، ڕاوێژکاریی پەنابەری و ڕێکارەکانی، هەروەها ڕاوێژکاریی قانوونی کۆچبەری (مافی نیشتەجێبوون) لە Karl-Marx-Straße 172, 12043 Berlin-Neukölln پێشوازیتان لێ دەکات.
چوارەمین کۆبوونەوەی تۆڕی بێفان بەڕێوەچوو
بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی پسپۆڕیی “پاراستنی فرەڕەنگی و پێشخستنی فرەزمانی لە ڕێی بەشداری و تۆڕبەندی لە فێرگە، زارۆخانە و خێزاندا”.
ئاهەنگی شوێنی یاری ئەمساڵیش بەخۆشی تێپەڕی!
لەژێر تیشکی خۆر و گەرمییەکی خۆشدا، ڕۆژی ١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤ چەندین خێزان و منداڵەکانیان کۆبوونەوە تا ڕۆژێکی لەبیرنەکراوی پڕ لە یاری، ئاهەنگ و خۆشی پێکەوە بەسەر ببەن.
سەردانی گرووپەکانمان بۆ سپۆرە هاوس لە بەرلین
ئەم ئینسیاتیڤە لە بواری دادپەروەریی ئاووهەوا، ژیاندنەوەی ژینگەیی و پەروەردەدا چالاکە و بە بەرنامە فەرهەنگی و فێرکارییەکانی فرەڕەنگیی بایۆفەرهەنگی پێشدەخات
یەکماڵ برێمەن بەشداری لە وۆرکشۆپێک کرد دەربارەی سەرمایەی فەرهەنگی لە جڤاکی کۆچبەراندا
لە چوارچێوەی ئەم وۆرکشۆپەدا کە چەندین بەرپرسی شارەکە، کاربەدەستانی پەروەردە، گەڕەکەکان و بوارە پەیوەندیدارەکانی دیکە ئامادە بوون، نوێنەری یەکماڵ گوتەیەکی سەرەکی پێشکەش کرد.
دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی دژ بە ئێزیدییەکان
٣ی ئاب، دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی دژ بە ئێزیدییەکانە لە لایەن داعشەوە. ئێمە لەم ڕۆژەدا یادی هەموو قوربانییانی ئەم جینۆسایدە و هێرشی سەدان ساڵەی دژ بە جڤاکی ئێزیدی دەکەینەوە.
ئاهەنگی هاوینەی بەشی هاریکاریی منداڵان و جەوانان لە بەرلین بەڕێوەچوو
تیمی هاریکاریی پەروەردەیی گەڕۆک، تیمی هاریکاریی پەروەردەیی جێگیر و وارگەی هاریکاریی سەرەتایی لە ئاهەنگێکدا کۆبوونەوە.
هەردوو زارۆخانەی پییا لە بەرلین ئاهەنگی هاوینەیان ساز کرد
ئەمساڵیش لەگەڵ منداڵان و خێزانەکانیان لە هەردوو زارۆخانەی پییا لە کرۆیتسبێرگ و ڤێدینگ لە ئاهەنگی هاوینەدا کۆبووینەوە.
شاندێکی زانکۆی بامبێرگ سەردانی یەکماڵی کرد
میوانەکانمان بە تایبەتی مەبەستیان بوو دەربارەی کاری چەندین ساڵەی یەکماڵ لە بواری زمان و پەروەردەدا لە نزیکەوە ئاگادار بن.
بەشداریی یەکماڵ لە فێستیڤاڵێکی شاری باد کرۆیتسناخ
.چالاکییەکی دیکەی یەکماڵ هەر لەو چوارچێوەیەدا، پێرفۆڕمانسی تەمبوور بوو لە لایەن گرووپی پڕۆژەی جەوانان
وۆرکشۆپێک دەربارەی “چاودێریکردن بەبێ هەڵسەنگاندن” لە زارۆخانەی پییا ڤێدینگ بەڕێوەچوو
لە وۆرکشۆپەکەدا چەندین دایک و باوک و منداڵەکانیان بە یاوەری هاوکارانمان بەشدار بوون.
ئاهەنگی تەواوبوونی پڕۆژەیەکی هونەری لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین
دە ژنی کارگەی دروومان و دوازدە پیاوی “گرووپی باوکان” لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا لە هۆڵەکانی مۆزەخانە کۆبوونەوە.
کۆنسێرتی گرووپی تەمبوور و هەڵپەڕکێ لە ماینتس
گرووپەکانمان لە پڕۆژەی تەمبوور و هەڵپەڕکێ لە ماینتس بەبۆنەی هاتنی پشووی هاوینی ٢٠٢٤ کۆنسێرتێکیان ساز کرد.
کارمەندانی یەکماڵ سەردانی پەڕلەمانتاری سۆسیالدیموکرات هاکان دەمیر-یان کرد
لەگەڵ پەڕلەمانتار هاکان دەمیر دەربارەی بارودۆخی ئەو کەسانەی خاوەن پاشخانی پەنابەری و کۆچبەرین و بێبەشن لە مافی نیشتەجێبوون، قسەمان کرد.
یەکماڵ بەشداری لە ئاهەنگی هاوینەی کۆمیساریی سێناتی بەرلین بۆ کاروباری بەشداری، ئینتیگراسیۆن و کۆچبەری دەکات
بابەتێکی سەرەکی بەرنامەکە تووندڕەویی ڕاستڕەو بوو. پرسیاری ڕۆڵی ڕێکخراو و دەستپێشخەرییەکانی کۆچبەران لە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستڕەوی بوو بە ڕۆژەڤ.
یەکماڵ له میانەی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەرلین-دا پشتگیری لە فیلمی منداڵان دەکات
ئێمە لەگەڵ فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەرلین دەمانەوێت زیاتر هانی فیلمسازان بدەین تاکوو فیلمی کوردیی منداڵان بەرهەم بێنن.
یەکماڵ لە هەرێمی ڕاینلاند پفالتس دوو ڕاپرسی ئەنجام دەدات
ڕاپرسییەکان بۆ دایکان و باوکان و منداڵەکانیانە لە سەرانسەری هەرێمی ڕاینلاند پفالتس.
ڕۆژەڤێکی هەمەلایەن لە کۆبوونەوەی تۆڕی بێفان
هاوبەشەکانی تۆڕ کۆبوونەوە تا لەسەر پێشهات و بابەتەکانی ڕۆژانە لە بواری فرەزمانیدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکەن و بە پڕۆژەی نوێ ئاشنا بن.
ڕاپرسی؛ فرەزمانی لەنێو خێزان، زارۆخانە و فێرگەکاندا
فرەزمانی هەم گەنجینەیە هەم ڕاستییەکە بە تایبەت لە ژیانی ڕۆژانەماندا لە بەرلین.
یەکماڵ سەردانی پەرلەمانتاری بەرلین کلارا شێدلیش دەکات
دەربارەی فرەزمانی و فێرکاری بە زمانی یەکەم\زمانی دایکی لە فێرگەکانی بەرلین گفتوگۆمان کرد.
گرووپی باوکان زارۆخانەکان بە سەوزایی دەڕازێننەوە
لە هەردوو ڕۆژەکەدا گوڵ، ڕووەک و سەوزەیان چاند و گەڵاکانیان پاک کردنەوە.