تۆڕی “Hand in Hand / دەست لەناو دەست” ڕۆژی شەممە ٣ی شوبات، کاتژمێر ١٣ لە بەرلین پێشەنگیی جووڵانەوەیەک دەکات. لەم چوارچێوەیەدا کۆمەڵەی یەکماڵ و زیاتر لە ١٥٠٠ ڕێکخراوی مەدەنی لە ئەڵمانیا و ئەورووپا بانگەوازێکی هاوبەشیان لە دژی ئاساییکردنەوەی ڕاستڕەوی ئیمزا کرد.
دەست لەناو دەست – ئێستا بە هاودەنگی هەنگاو بنێن!
قەیران، جەنگ، کارەساتی سرووشتی – جیهانی دەوروبەرمان ڕۆژبەڕۆژ ناسەقامگیرتر دەبێت. زۆر شت کە ئێمە پشتمان پێ بەستوون، دیار نین. لە جیهانێکی خێرادا، دەبینین کە کەشوهەوای سیاسی لە ئەورووپا بە شێوەیەکی ترسناک دەگۆڕێت. ترس لە گۆڕانکاری، لەدەستدان و هەژاری بە ئەنقەست دەوروژێندرێن و خەڵک لە بەرانبەر یەکتردا یارییان پێ دەکرێت. دابەشبوونی جڤاک قووڵتر دەبێتەوە.
لە ئەڵمانیا دیمەنی سیاسی بە شێوەیەکی ترسناک دەجوڵێت: ڕوانینی ڕاستڕەوی تووندڕەو پشتگیریی ڕای گشتی بەدەست دێنێت. نەژادپەرستی، دژەجوویی و جۆرەکانی دیکەی دژەمرۆڤایەتی، بە شێوەی گرووپ لە زیادبووندایە.
مرۆڤ بەهۆی هەژاری، بێکاری یان بێماڵی لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە دوورخراوەتەوە و دابڕاوە. لە هەمان کاتدا، ئەرکە گرنگەکانی وەک پاراستنی کەشوهەوا و دادپەروەریی جڤاکی فەرامۆش دەکرێن. بێڕێزی، دوژمنایەتی و نکۆڵیکردن لە ڕاستییەکان بەسەر بەشێکی دەروونی جڤاکیدا زاڵە.
جیاوازی لەگەڵ سووکایەتیپێکەرانی دیموکراتیی وەک AfD خەریکە نامێنێت. وەستانەوە لەپێناو مافی مرۆڤ دەخرێتە ژێر پرسیارەوە. مافی پەنابەران بە شێوەیەکی بەرفرەوان پێشێل دەکرێت، ڕۆژبەڕۆژ پەنەباران و پشتیوانەکانیان تاوانبار دەکرێن. ئەرێ، دیموکراتییەکەمان لەژێڕ مەترسیدایە.
بەڵام ئێمە خاوەن بڕیارین کە چالاکانە دەنگمان بەرز بکەینەوە: لەپێناو جڤاکێکی هاوپشتی کراوە و دیموکرات و فرەڕەنگ، پێکەوە لە دژی گەشەسەندنی ڕاستڕەوی لە ئەڵمانیا و ئەورووپا! بێدەنگی بژاردە نییە! ئێمە دەبێ ببیندرێین و ببیسترێین. ئێستا کاتی هەنگاونانە، چونکە ساڵی ٢٠٢٤ لە هەڵبژاردنە ناوچەیی و هەرێمییەکان، هەروەها هەڵبژاردنەکانی ئەورووپادا زۆر شت لە مەترسیدان!
ئێستا لە هەموومان دەپرسرێت:
o لەپێناو هاوپشتی و ڕێزگرتن لە دژی ڕق و کینە و ئاژاوەگێڕی!
o لەپێناو دادپەروەری و لێبووردەیی، لە دژی دابەشبوون!
o لەپێناو جڤاکێک کە کەس پەراوێز ناخات، لەپێناو بەهای مرۆڤایەتی، لە دژی وەدەرنان!
o لەپێناو چارەی خۆنووسین و مرۆڤایەتی، مافی مرۆڤ بۆ هەمووان، لە دژی نەژادپەرستی، دژەجوویی و جۆرەکانی دیکەی دژەمرۆڤایەتی بە شێوەی گرووپ!