لە ٨ی ئاداردا، لە سەرتاسەری جیهان ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان پیرۆز دەکرێت. لەم ڕۆژە تایبەتەدا ڕێز لە هێز و تێکۆشانی ژنان و هەموو ئەو کەسانەی بەرکەوتەی تووندوتیژیی پیاوسالارین، دەگیرێت. لە هەمان کاتدا سەرنج دەخرێتە سەر ئەوەی کە بۆ بەدیهێنانی یەکسانیی زایەندی هێشتا زۆر شت ماون بکرێن.
لەم ڕۆژەدا دەمانەوێت ڕێز لە هەموو ژنان بگرین و هاوسۆزیی خۆمان بۆ ئەو کەسانە دەرببڕین کە ڕۆژانە لەپێناو یەکسانی و پێشکەوتن خەبات دەکەن. ئێمە ڕۆژانە پابەندین بە دادپەروەریی ئینتەرسێکسیۆنال و لە دژی هەموو جۆرە هەڵاواردن و زۆردەستییەک تێدەکۆشین.
با پێکەوە ئەم ڕۆژە پیرۆز بکەین و لەپێناو یەکسانی و دەرفەتی یەکسان تێبکۆشین.
ژن، ژیان، ئازادی
کۆمەڵەی یەکماڵ