ڕۆژی ٢١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین سیمینارێک بۆ توێژەری کولتووری زەینەب یاش دەربارەی تۆمارەکانی موزیکی کوردی لە سەدەی بیستەم بەڕێوەچوو.
لە سیمینارەکەدا کە لە لایەن بارش سەیدڤانەوە بەڕێوەبرا، زەینەب یاش سەرنجی خستە سەر کارەکانی خۆی لەسەر مێژووی موزیکی کوردی. ئەو لەو چوارچێوەیەدا لە کوردستان، تورکیا، عێراق، ئێران، سووریا، ئەفغانستان، جەزائیر، لوبنان، ئەرمەنستان، ڕووسیا، ئەورووپا و ئەمەریکا لێکۆڵینەوەی کردووە.
زەینەب یاش کە لە ئامەد دەژی، پەیوەندی لەگەڵ خەڵک گرتووە لە زۆر وەڵات و بەڵگە و تۆمارەکانی دەربارەی موزیکی کوردی کۆکردووەتەوە و یەکەمین تۆماری گۆرانییەکانی میزۆپۆتامیای لە ئەمەریکا دۆزیوەتەوە.
ئەو بەردەوامە لەسەر لێکۆڵینەوەکەی دەربارەی شەپۆلی یەکەمی کۆچی ئەرمەنی و سریانییەکانی ئامەد بۆ ئەمەریکا و دەربارەی ئەو تۆمارانەی لەسەر بەرد تۆمار کراون، زانیاریی گرنگ بەدەست دەخات.
توێژەر زەینەب یاش لە سیمینارەکەدا باسی گرنگی ڕادیۆی بەغدا و ئێریڤانی کرد بۆ کوردان. هەروەها گوتی، لە ساڵانی ١٩٩٠دا تۆمارەکانی ئیستەنبووڵ، بەغدا، مووسڵ، حەلەب، قاهیرە و تاران لە لایەن کۆمپانیا ئەمەریکی، بەریتانی و فەڕەنسییەکانی وەک Kolombiya, Polyphon, Baidaphon, Odeon, Sodwa, His Master’s Voice کۆکراونەتەوە.