لە ٢٣ی ئۆکتۆبەردا ئێمە لە ناوەندی کولتووری ئۆمایرا لە بەرلین کۆبووینەوە بۆ یادکردنەوەی قوربانییانی بوومەلەرزە تراژیدییەکەی شوباتی ٢٠٢٣ی کوردستان، تورکیا و سووریا.
ئەم ئێوارە یادە لە چوارچێوەی پڕۆژەی “پردی پشتگیری”دا بەڕێوە چوو. ئامانجمان ئەوە بوو کە لەم ساتە دژوارەدا یادی ئەو کەسانە بکەینەوە کە ژیانی خۆیان لەدەست دا، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان بکەین و پشتیوانیی خۆمانیان بۆ دووپات بکەینەوە.
سپاسییەکی تایبەت بۆ موزیکژەن ئوفوک ئەلیک کە بە تەمبوورەکەی خۆیەوە لەگەڵمان بوو، بیر و هەستەکانی ئێمە کردە موزیک و گۆرانی.
دەربارەی “پردی پشتگیری”
“پڕدی پشتگیری” بە چەندین زمان خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری و پشتگیریی دەروونیی جڤاکی لە ناوچەی فریدریشسهاین-کرۆیتسبێرگ پێشکەش دەکات. ئێمە پشتگیریی ئەو کەسانە دەکەین کە لە بوومەلەرزەکانی ٦ و ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣دا لە کوردستان، تورکیا و سووریا زیانمەند بوون.
کارەکانمان:
o کۆبوونەوەی گرووپی
o ڕاوێژکاریی کەسەکی
o ڕاوێژکاریی قانوونی دەربارەی نیشتەجێبوون و مافی پەنابەری – هەروەها یەکگرتنەوەی خێزان
o ئیڤێنتی زانیاری
ئێمە بۆ ئێوە لێرەین:
ڕێکەوت: لە ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بەدواوە – هەموو دووشەممەیەک
کاتژمێر: ١٦:٣٠ – ١٨:٠٠
ناونیشان: ناوەندی خێزانیی ڕەنگین – Waldemarstraße 57, 10997 Berlin
Tel.: 0157 37881637
ئێمە بە ئەڵمانی، کوردی، تورکی و عەرەبی قسە دەکەین