نان برژاندن لە باخچەی ناخبارشافت-ی کرۆیتسبێرگ

نان برژاندن لە باخچەی ناخبارشافت-ی کرۆیتسبێرگ

 

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ٤ی ئایاری ٢٠٢٤، لە چوارچێوەی ڕۆژانی کولتووری کوردیدا لە باخچەی ناخبارشافت-ی کرۆیتسبێرگ چالاکییەکی نان برژاندن ساز کرا.

لەژێر ئاسمانی شینی گەشدا، دایکان و باوکان و منداڵان پێکەوە نانی خۆش و پیتزای بچووکیان دروست کرد. لە لایەکی دیکەوە منداڵان خۆشحاڵ بوون کە پێکەوە یارییان کرد.

ئێمە وەک ناوەندی خێزانیی ڕەنگین و زارۆخانەکانی پییا بۆ ئەم ڕۆژە تایبەتە لەبیرنەکراوە، سپاسی هەموو خێزان و کەسە بەشدارەکان دەکەین. هەروەها سپاسی باخچەی ناخبارشافتی کرۆیتسبێرگ دەکەین کە ڕێگەیان پێداین باخچە گەورەکەی ئەوان بەکاربێنین.

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار