ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی دیسەمبەر کۆمەڵەکەمان یەکماڵ لە هێرفۆرد وۆرکشۆپی “ئێستا قسە دەکەم – پەیوەندی ئیدی ئاسانە” لە لوتەرهاوس ساز کرد.
ئەم وۆرکشۆپە کە ٤ کاتژمێری خایاند، بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان بوو لەسەر بابەتی جڤاکیبوون و ژینگەی جڤاکی دەکرێت ببنە بەربەست لە بەردەم خۆدەربڕینی ژنان. زۆر جار ژنانی جەوان لە جڤاکدا دەبیستن کە “پێویستە کچان باش و بێدەنگ بن.” ناسینی ئەم بەربەستانە و باسکردنی پێویستییەکان، بۆ دەربڕینی ویستی مرۆڤ پێویستە. هەروەها پێویستە مرۆڤ فێر ببێت کە چۆن وشەی “نا” بەڕوونی بڵێت.
بێگومان وۆرکشۆپێکی چوار کاتژمێری بەشی ئەوە ناکات هەموو ئەو شتانە تێپەڕێندرێن کە لە ماوەی دەیان ساڵدا مرۆڤ فێری بووە، بەڵام دەتوانێت هاندەر بێت کە مرۆڤ باشتر و زیرەکانەتر پەیوەندییەکانی بەڕێوە ببات.