24 کانوونی دووەم 2025 | ئێسن

کۆرسێکی دیکەی "میا" لە ئێسن دەستی پێکرد

ڕۆژی ١١ی دیسەمبەری ٢٠٢٤ لە لقی یەکماڵ لە شاری ئێسن چوارەمین کۆرسی میا (MiA-Kurs) دەستی پێکرد. کۆرسەکە تا ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت. میا-کۆرس، کۆرسێکی سەرەتایی زمان و ئینتیگراسیۆنە بۆ ئەو ژنانەی پاشخانی کۆچبەرییان هەیە. کۆرسەکە بۆ ئەزموونکردنی ژیانی جڤاکی و ناسینی شاری ئێسنە.

لە وێنەکانی خوارەوەدا، ڕێبەری کۆرسەکە کلاودیا ماورا و بەشدارانی کۆرسەکە دەبینن. ئێمە زۆر شادمانین کە ئۆفەرەکەمان پێشوازیی گەرمی لێ دەکرێت.

"میا" کورتکراوەی ڕستەیەکی ئەڵمانییە و واتە "ژنانی کۆچبەر لە ژیانی ڕۆژانەدا بەهێزن". لەژێر ئەم سەرناوەدا چەندین کۆرس ساز دەکرێن بە مەبەستی هاندان و بەهێزکردنی ژنان. بەشدارانی کۆرسەکە پشتگیریی یەکتر دەکەن، فێر دەبن و بە ئەزموونی نوێدا تێدەپەڕن.

کۆرسەکانی میا زیاتر لە پۆلدا ساز دەکرێن. لەوێ بەشداران قسە لەسەر ئەو بابەتانە دەکەن کە بۆ ئەوان گرنگن. هەروەها زمانی ئەڵمانیش باشتر فێر دەبن. هەندێک جار پێکەوە لەنێو شاردا دەگەڕێن. لە لایەکی دیکەوە کۆرسەکانی میا چالاکییەکانی وەک دروومان، گۆرانیبێژی و بۆیاخکردن لەخۆ دەگرن.

میا-کۆرس لە لایەن فەرمانگەی فیدڕاڵیی کۆچ و پەنابەری (BAMF) -ەوە پشتگیریی دارایی دەکرێت.


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار