Maksim Alissaa ©
ڕۆژی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥ بەڕێز ژیان عومەر ئەندامی پەڕلەمانی بەرلین لە فراکسیۆنی سەوزەکان سەردانی نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێکخراوەکەمانی کرد لە بەرلین.
لە دیدارەکەدا زانیاریی بەرفرەوانمان خستنەڕوو لەسەر کار و چالاکییەکانمان. هەروەها باسی ئاڵنگاری و دەرفەتەکانی بەردەم سازییەکی کوردمان کرد وەک ڕێکخراوێکی کۆچبەران.
ئێمە سپاسی بەڕێز ژیان عومەر دەکەین بۆ سەرنجدان و پشتگیریکردن لە کارەکانمان.