هەفتەیەک بەر لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا، ئێمە لە کافێی دایکان و باوکان باسی هەڵبژاردنی پێشوەختەمان کرد. دوای گوتەیەکی کورت لەبارەی لایەنە گرنگەکانی هەڵبژاردن، لەسەر پرسیارەکانی دایکان و باوکان قسەمان کرد. بۆچی دەنگدان گرنگە؟ ڕۆڵی ڕوانگەکان لەبارەی کۆچبەران لە هەڵبژاردندا چییە؟ جیاوازیی دەنگی یەکەم و دووەم چییە؟
بە هاریکاریی پلاتفۆڕمە سەرهێڵەکانی وەک Wahl-O-Mat یان Real-O-Mat، ئەو بژاردانەمان خستەڕوو کە دەتوانن لە پڕۆسەی بڕیارداندا هاریکار بن. پرسیاری "کامە پارتی بۆ من بژاردە دروستەکەیە؟" لە بەیانیدا بوو بە باسی هاوبەش. بەشێک لە ئامادەبوان بڕیاری خۆیان یەکلایی کردبوویەوە، بەڵام بەشێکیان هێشتا دڵنیا نەبوون ڕۆژی یەکشەممە دەنگ بە کێ بدەن.
ئەوەی ڕوون بوو ئەوە بوو، هەموو کەسێک مافی دەنگدانی نییە. سێیەکی بەشدارانی دانیشتنەکە سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی درێژە لێرە دەژین، بەڵام مافی دەنگدانیان نییە. خۆشبەختانە لە دیموکراسیدا دەرفەتی دیکە هەن کە مرۆڤ بتوانێت نەخشی لە سیاسەتدا هەبێت. بەبێ مافی دەنگدانیش ئێوە دەتوانن لەگەڵ سیاسەتمەدارانی ناوچەیی قسە بکەن یان بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا بکەن. بەڵام لە هەڵبژاردندا زۆر ڕوانگە هەن کە نابیندرێن. کۆمەڵەی یەکماڵ یان دەستپێشخەرییەکانی وەک پۆلیفۆن بەرلین بۆ خستنەڕووی ڕوانگەکانی جڤاکی کۆچبەران هاریکار دەبن.