30 ئایار 2024 | بەرلین | جوڵانەوە

ڕۆژی دەرگەی واڵا لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین

ڕۆژی دەرگەی واڵا لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین

 

ڕێکەوتی ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ناوەندی خێزانیی ڕەنگین لە بەرلین ڕۆژی دەرگەی واڵا بوو. ئەو خێزانانەی سەردانیان کردین، بەکورتی دەربارەی بەرنامە و ئانگەبۆتە جۆراوجۆرەکانمان زانیارییان وەرگرت.

لەو چوارچێوەیەدا، مێزی کارە دەستییەکان و مێزی ڤافێل دانرابوون کە منداڵان دەیانتوانی هەم شتی زیرەکانە دروست بکەن هەم خواردنیش بخۆن. هەروەها کەمپینەکەمان بۆ ئاڵوگۆڕی جلوبەرگ سەرنجی میوانەکانی ڕاکێشا. دەرفەت بۆ خێزانەکان ڕەخسا کە جلوبەرگ، جانتا، پێڵاو و کتێب لەگەڵ خۆیان ببەنەوە.

ڕۆژێکی خۆش بوو. ئێمە هەمیشە چاوەڕوانین کە لە ناوەندەکەمان پێشوازی لە میوانە ئارەزوومەندەکان بکەین. بۆ هەر پرسیارێک دەتوانن لە ڕێی ئەم ئیمەیڵە familie@yekmal.de یان ئەم ژمارە تەلەفۆنە 00493061625848 پەیوەندیمان لەگەڵ بگرن.

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار