29 نیسان 2025 | هێرفۆرد

جەژنی "چارشەما سەرێ نیسانێ" لە هێرفۆرد پیرۆز کرا

جەژنی "چارشەما سەرێ نیسانێ" لە هێرفۆرد پیرۆز کرا

 

هەردوو لقی یەکماڵ لە هێرفۆرد و بیلەفێلد بەبۆنەی جەژنی سەریساڵی ئێزدی "چارشەما سەرێ نیسانێ" ڕێوڕەسمێکیان ساز کرد. ڕۆژی ١٦ی نیسان ڕێوڕەسمەکە لە هۆڵەکانی مۆزەخانەی مارتا هێرفۆرد Marta Hoch 2 بەڕێوەچوو. 

بەرنامەکە بە گوتەی هاوبەڕێوەبەرانی لقی یەکماڵ لە هێرفۆرد زوبەیدە پۆڵات و موراد مانگ دەستی پێکرد. لە قسەکانیاندا وێڕای بەخێرهاتن، پیرۆزبایی جەژنیان لە ئامادەبوان کرد و سپاسی مۆزەخانەیان کرد بۆ هاوکارییان. دواتر ئاننا پێپلینسکی بە نوێنەرایەتیی مۆزەخانەکە گوتەیەکی پێشکەش کرد و گوتی: "ئێمە شادمانین کە ڕێکخراوی یەکماڵ لێرە ئاهەنگێکی وەها ساز دەکات. هیوادارین لە داهاتووشدا پێکەوە کار بکەین"

هەروەها خوێندکارانی زانکۆی بیلەفێلد ئازاد و ئایلین بە زمانی ئەڵمانی لەبارەی جەژنی چارشەما سەرێ نیسانێ و جڤاکی ئێزدی قسەیان کرد و زانیارییان بە ئامادەبوان دا. لە دوای گوتەکانیش، جەوانانی کورد ئاواز، سەرحەد و ئیرەم بە ئامێرەکانی ساز، دەف و گیتار گۆرانیی کوردی، عەرەبی، تورکی، ئەرمەنی و ئەڵمانییان پێشکەش کرد. ئێمە سپاسی ئەوان و هەموو هاوکاران و میوانەکانمان دەکەین.

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار