ڕۆژی ١٧ی ئایار، لە چوارچێوەی نانی بەیانیی "بازنەی هێزدارکردن"دا، لەگەڵ گرووپی دایکان و باوکانی نێوەندی خێزانی ڕەنگین لە بەرلین ١٥ی ئایار- ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز کرا.
دوو هونەرمەندی کۆلەکتیڤی "Frauen machen Druck!" میوانمان بوون. ئەم کۆلەکتیڤە لە زیاتر لە ١٠٠ ژنی بە پاشخان جیاواز لە ڕووی جڤاک، تەمەن و نەتەوە پێکدێت. ئەوان بەشێوەیەکی ڕاستەقینە و مەجازی - بە گرافیک و شێوەی لینۆل وێنە دەنەخشێنن و چاپی دەکەن. ئەوان هەم وەک ژن هەم وەک کۆچبەر یەکتر بەهێز دەکەن و پشتگیریی یەکتر دەکەن، لە یەکتر فێردەبن و دەبنە نیشانەیەک بۆ پێکەوەژیانی فرەڕەنگ. گرووپی دایکان و باوکان ئەم دەرفەتەیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی لە ڕێی چاپی لینۆل-ەوە پاڵنەر، شت، یادەوەری و هەستەکانی خۆیان بەرانبەر زمانی کوردی دەرببڕن. بۆ زۆرێکیان جاری یەکەم بوو ئەم شێوە هونەرییە تاقی بکەنەوە. بەڵام بە پشتگیریی گەرموگوڕی هونەرمەندان جۆسەلین و ڕۆزاریۆ کە لە هەموو هەنگاوەکان لەگەڵمان بوون، ئەوانەی هیچ ئەزموونێکیشیان نەبوو توانیان بەجۆشوخرۆشەوە وێنە بنەخشێنن، بیبڕن و چاپی بکەن.
لەگەڵ گۆرانیی کوردی و ناوبڕەکانی هەڵپەڕکێی هێزدارکردندا، ئەنجامی کۆتایی چەپکێک لە وێنەی جیاواز بوون. وەکوو: پشیلە، تاوس، شاماران، زەردەشت، گوڵ و ئاگر. ئەو وێنانە گوزارشت لە پردێکی سمبوولی بەڵام راستەقینە بەرەو زمانی کوردی دەکەن.