27 ئایار 2025 | بەرلین

یەکماڵ ڕۆژی خێزانی بەرز ڕاگرت

یەکماڵ ڕۆژی خێزانی بەرز ڕاگرت

 

ڕۆژی ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥ ڕێکخراوی یەکماڵ لە نێوەندی خێزانی ڕەنگین لە بەرلین بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی کوریۆزۆ ١٥ی ئایار - ڕۆژی خێزانی بەرز ڕاگرت. لەو چالاکییەدا تیمی ڕاوێژکاریی نێوفەرهەنگی بۆ ژنانی دووگیان کە سەر بە ڕێکخراوەکەمانە بەشداری کرد.

پێکەوە بەدەم خواردن و خواردنەوەی سووک پاشنیوەڕۆیەکی خۆشمان بەسەر برد. بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی کوریۆزۆ چەندین ئۆفەری کردەکی پێشکەشی منداڵان کران کە بۆ جووڵە، پەیدۆزی و تاقیکردنەوە هاندەر بوون. 

لە کۆتاییدا لەگەڵ دایکان و باوکان گفتوگۆیەکی خۆشمان کرد. باسی گرنگیی ڕۆژی خێزان و چۆنەتیی بەڕێوەچوونی ژیانی خێزانیی بەشداربوانمان کرد.

 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار